Êxodo 40

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر (CKB) vs NVI

Sair da comparação
NVI Nova Versão Internacional
1 یەزدان بە موسای فەرموو:
1 Disse o Senhor a Moisés:
2 «لە یەکی مانگی یەکەم، چادری پەرستن کە چادری چاوپێکەوتنە هەڵبدە.
2 "Arme o tabernáculo, a Tenda do Encontro, no primeiro dia do primeiro mês.
3 سندوقی پەیمانی تێدا دابنێ، سندوقەکە بە پەردەکە داپۆشە.
3 Coloque nele a arca da aliança e proteja-a com o véu.
4 مێزەکەش ببە ژوورەوە و بە جوانی ڕێکی بخە، هەروەها چرادانەکەش ببە ژوورەوە و چراکانی بەرز بکەوە.
4 Traga a mesa e arrume sobre ela tudo o que lhe pertence. Depois traga o candelabro e coloque as suas lâmpadas.
5 قوربانگا زێڕینەکەش کە بۆ بخوورە لەبەردەم سندوقی پەیمان دایبنێ، پەردەی دەروازە بۆ چادرەکەی پەرستن دابنێ.
5 Ponha o altar de ouro para o incenso diante da arca da aliança e pendure a cortina na entrada do tabernáculo.
6 «قوربانگاکەی قوربانی سووتاندنیش لەبەردەم دەروازەی چادری چاوپێکەوتن دابنێ لەناو چادری پەرستن.
6 "Coloque o altar dos holocaustos em frente da entrada do tabernáculo, da Tenda do Encontro;
7 حەوزەکەش لەنێوان چادری چاوپێکەوتن و قوربانگاکە دابنێ و ئاوی تێبکە.
7 ponha a bacia entre a Tenda do Encontro e o altar, e encha-a de água.
8 حەوشەکە لە چواردەوری دابنێ و پەردەی دەروازەی حەوشەکەش دابنێ.
8 Arme ao seu redor o pátio e coloque a cortina na entrada do pátio.
9 «زەیتی دەستنیشانکردنەکە ببە و چادرەکەی پەرستن و هەموو ئەوەی تێیدایە پێی دەستنیشان بکە، خۆی و هەموو کەلوپەلەکانی تەرخان بکە و پیرۆز دەبێت.
9 "Unja com o óleo da unção o tabernáculo e tudo o que nele há; consagre-o juntamente com tudo o que lhe pertence, e ele será sagrado.
10 پاشان قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن و هەموو قاپوقاچاغەکەی دەستنیشان بکە، قوربانگاکە تەرخان بکە و دەبێتە هەرەپیرۆز.
10 Depois unja o altar dos holocaustos e todos os seus utensílios; consagre o altar, e ele será santíssimo.
11 حەوزەکەش لەگەڵ ژێرەکەی دەستنیشان بکە و تەرخانی بکە.
11 Unja também a bacia com a sua base e consagre-a.
12 «هارون و کوڕەکانیشی بهێنە پێشەوە بۆ دەروازەی چادری چاوپێکەوتن و بە ئاو بیانشۆ.
12 "Traga Arão e seus filhos à entrada da Tenda do Encontro e mande-os se lavar.
13 ئینجا جلوبەرگە پیرۆزەکە لەبەر هارون بکە، دەستنیشانی بکە و تەرخانی بکە بۆ ئەوەی کاهینیێتیم بۆ بکات.
13 Vista depois Arão com as vestes sagradas, unja-o e consagre-o para que me sirva como sacerdote.
14 کوڕەکانیشی بهێنە پێشەوە و کراسەکانیان لەبەر بکە،
14 Traga os filhos dele e vista-os com túnicas.
15 دەستنیشانیان بکە هەروەک چۆن باوکیانت دەستنیشان کرد بۆ ئەوەی کاهینیێتیم بۆ بکەن، ئەمەش بۆ ئەوە دەبێت هەتا دەستنیشانکردنەکەیان بۆیان ببێتە کاهینیێتی هەتاهەتایی لە نەوەکانیان.»
15 Unja-os como você ungiu o pai deles, para que me sirvam como sacerdotes. A unção deles será para um sacerdócio perpétuo, geração após geração".
16 موساش بەم جۆرەی کرد هەروەک هەموو ئەوەی یەزدان فەرمانی پێ کرد، ئاوای کرد.
16 Moisés fez tudo conforme o Senhor lhe havia ordenado.
17 لە یەکی مانگی یەکەمینی ساڵی دووەم چادرەکەی پەرستن هەڵدرا.
17 Assim, o tabernáculo foi armado no primeiro dia do primeiro mês do segundo ano.
18 موسا چادرەکەی پەرستنی هەڵدا، بنکەکانی دانا و چوارچێوەکانی دانا، کاریتەکانی دانا و کۆڵەکەکانی ڕاگرت.
18 Moisés armou o tabernáculo, colocou as bases em seus lugares, armou as molduras, colocou as vigas e levantou as colunas.
19 ڕەشماڵەکەی بەسەر چادری پەرستندا هەڵدا و لە سەرەوە پۆشەری چادرەکەی بەسەریدا دا، هەروەک یەزدان فەرمانی پێ کرد.
19 Depois estendeu a tenda sobre o tabernáculo e colocou a cobertura sobre ela, como o Senhor tinha ordenado.
20 تەختەکانی پەیمانی برد و خستییە ناو سندوقەکە، دارەکانی خستە سەر سندوقەکە و قەپاغی کەفارەتی لەسەر سندوقەکە دانا.
20 Colocou também as tábuas da aliança na arca, fixou nela as varas, e pôs sobre ela a tampa.
21 ئینجا سندوقەکەی هێنایە ناو چادرەکەی پەرستن و پەردەکەی شوێنی هەرەپیرۆزی دانا و سندوقی پەیمانی داپۆشی، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
21 Em seguida trouxe a arca para dentro do tabernáculo e pendurou o véu protetor, cobrindo a arca da aliança, como o Senhor tinha ordenado.
22 مێزەکەی لەناو چادری چاوپێکەوتن دانا، لەلای باکووری چادرەکەی پەرستن لە دەرەوەی پەردەکە.
22 Moisés colocou a mesa na Tenda do Encontro, no lado norte do tabernáculo, do lado de fora do véu,
23 نانی بەردەم یەزدانیشی بە ڕێکی لەسەری ڕێکخست، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
23 e sobre ela colocou os pães da Presença, diante do Senhor, como o Senhor tinha ordenado.
24 چرادانەکەشی لەناو چادری چاوپێکەوتن دانا لە بەرامبەر مێزەکە لەلای باشووری چادرەکەی پەرستن.
24 Pôs o candelabro na Tenda do Encontro, em frente da mesa, no lado sul do tabernáculo,
25 چراکانی بەرزکردەوە بۆ بەردەم یەزدان، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
25 e colocou as lâmpadas diante do Senhor, como o Senhor tinha ordenado.
26 قوربانگا زێڕینەکەشی لەناو چادری چاوپێکەوتن لەبەردەم پەردەکە دانا و
26 Moisés também pôs o altar de ouro na Tenda do Encontro, diante do véu,
27 بخووری بۆنخۆشی لەسەر سووتاند، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
27 e nele queimou incenso aromático, como o Senhor tinha ordenado.
28 پەردەی دەروازەشی بۆ چادرەکەی پەرستن دانا.
28 Pôs também a cortina à entrada do tabernáculo.
29 قوربانگاکەی قوربانی سووتاندنیشی لەلای دەرگای چادری چاوپێکەوتن دانا، کە دەکاتە چادری پەرستن، قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوی دانەوێڵەی سەرخستە سەری، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
29 Montou o altar de holocaustos à entrada do tabernáculo, a Tenda do Encontro, e sobre ele ofereceu holocaustos e ofertas de cereal, como o Senhor tinha ordenado.
30 حەوزەکەشی لەنێوان چادری چاوپێکەوتن و قوربانگاکەدا دانا و ئاوی تێکرد بۆ شوشتن،
30 Colocou a bacia entre a Tenda do Encontro e o altar, e encheu-a de água;
31 بۆ ئەوەی موسا و هارون و کوڕەکانی دەست و پێیانی لێ بشۆن.
31 Moisés, Arão e os filhos deste usavam-na para lavar as mãos e os pés.
32 لە کاتی چوونە ژوورەوەیان بۆ ناو چادری چاوپێکەوتن و لە نزیکبوونەوەیان لە قوربانگاکە دەیشۆن، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
32 Sempre que entravam na Tenda do Encontro e se aproximavam do altar, eles se lavavam, como o Senhor tinha ordenado a Moisés.
33 حەوشەکەشی لە دەوری چادرەکەی پەرستن و قوربانگاکە دامەزراند و پەردەی دەروازەی حەوشەکەی دانا. ئیتر موسا کارەکەی تەواو کرد.
33 Finalmente, Moisés armou o pátio ao redor do tabernáculo e colocou a cortina à entrada do pátio. Assim, Moisés terminou a obra.
34 ئینجا هەورێک چادری چاوپێکەوتنی داپۆشی و شکۆمەندی یەزدان چادرەکەی پەرستنی پڕکرد.
34 Então a nuvem cobriu a Tenda do Encontro, e a glória do Senhor encheu o tabernáculo.
35 لەبەر ئەوە موسا نەیتوانی بچێتە ژوورەوە بۆ ناو چادری چاوپێکەوتن، چونکە هەور هاتە سەری و شکۆمەندی یەزدان چادرەکەی پەرستنی پڕکرد.
35 Moisés não podia entrar na Tenda do Encontro, porque a nuvem estava sobre ela, e a glória do Senhor enchia o tabernáculo.
36 بە درێژایی ماوەی کۆچەکەیان، هەر کاتێک هەورەکە لەسەر چادرەکە بەرز دەبووەوە، نەوەی ئیسرائیل بەڕێ دەکەوتن.
36 Sempre que a nuvem se erguia sobre o tabernáculo os israelitas seguiam viagem;
37 بەڵام ئەگەر هەورەکە بەرزنەبووایەوە، کۆچیان نەدەکرد هەتا ڕۆژی بەرزبوونەوەی،
37 mas se a nuvem não se erguia, eles não prosseguiam; só partiam no dia em que ela se erguesse.
38 چونکە هەوری یەزدان بە ڕۆژ لەسەر چادرەکەی پەرستن بوو، بە شەویش ئاگری تێدابوو، لەبەرچاوی هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل لە هەموو کۆچەکانیان.
38 De dia a nuvem do Senhor ficava sobre o tabernáculo, e de noite havia fogo na nuvem, à vista de toda a nação de Israel, em todas as suas viagens.

Ler em outra tradução

Comparar com outra

Estude este capítulo no WhatsApp

Peça à IA da Bíblia Fala para explicar Êxodo 40, comparar traduções ou montar um estudo — tudo direto pelo WhatsApp.